ره‌چه‌ڵه‌کناسی شێعری ھاوچه‌رخی ھۆرامی - عادل محمد پور
ھه‌ڵوێسته و تێڕوانینێک:
نامھه‌وێ له‌م وتاره‌دا به ورووژاندنی بابه‌تگه‌لی بێ ئامانج و لاوه‌کی، نووسراوه‌که قه‌به بکه‌م، بۆیه پاش ده‌رخستنی ھه‌ندێ خاڵی بنه‌مایی- که له ناواخنی ئه‌م ره‌وته‌دا به‌دی ده‌کرێن- راسته‌و خۆ ده‌ڕۆمه سه‌ر جه‌غزی باسه‌که.
شێعری ئه‌وسای ھۆرامی، ھه‌م له «ته‌شک و ھه‌م له ناوه‌ڕۆک»دا له ده‌سپێکه‌وه تا چوار ده‌ھه له‌مه‌وپێش نه‌گۆڕ مابوویه‌وه. بۆ؟ شێعری بڕگه‌یی له ئاستی خۆیدا خاوه‌ن چه‌پکێ «خسڵه‌تی تایبه‌ت» و «حاڵوو ھه‌وا»ی تازه ھه‌بوه که ھه‌ست به گۆڕانکاریی نه‌کرێت. به رای نووسه‌ر، ئه‌م دیارده له پێکھاته‌ی ئه‌م شێعره‌دا پارادۆکس(دژبه‌ر) ده‌نوێنرێت. ئه‌گه‌ر له به‌راورد له گه‌ڵ شێوه‌کانیتری شێعری کوردی تماشایان بکه‌ین ئه‌وا خه‌سڵه‌تێکی جیاوازن و ھه‌ر کام ده‌توانن«بایه‌خ و جه‌وھه‌ر» بن بۆ ئه‌م شێعره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک ھۆکاری «وه‌ستاندن و په‌کخستن»ی پڕۆسه‌ی گۆڕانکاری سه‌یریان بکه‌ین ئه‌وا «خه‌سار» دێنه به‌رچاو.
چه‌ند ھۆکارێک:
ئه‌و ھۆکارانه که تا چه‌ند ده‌ھه له‌مه‌و پێش بوونه له‌مپه‌ر و یان به‌ربه‌ست له گۆڕانکاریی شێعری ھۆرامی له‌م چه‌ند «گوزاره»دا خۆیان ده‌بیننه‌وه:
الف) ھه‌ندێ خاڵی «جوانیناسی» له ناواخن شێعر و زوانی ھۆرامیدا به‌دی ده‌کرێ، که له به دوا خستنی رێفۆرمخوازیی ئه‌م پڕۆسه کاریگه‌ری ھه‌بوه. به په‌یلوای نووسه‌ر«کرکه ده‌نگ یان زڕه‌ده‌نگ» ئه‌و ئامیانه بوه که زاڵێتی «ھێژمونی» خۆی له پڕۆسه‌ی ده‌نگ‌سازیدا نواندوه و بۆته یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه سه‌ره‌کییه‌کانی زوان و شێعری «لیریک، غنایی» ھۆرامی. بۆیه له‌و مه‌ودا زه‌مه‌نی دوور و درێژه‌دا شێعرمان نه‌که‌وته ژێر لێشاوه‌ی عه‌روزی عه‌ره‌بی و دواتریش ھه‌ست به (گۆڕانکاری) نه‌کرێتن. نووسه‌ر پێشتر له نووسراوه‌کانیدا به ته‌سه‌ل له باره‌ی چه‌شنی ئه‌فڕاندیه‌تی ئه‌م توخمه زوانیه له ناواخنی شێعردا، باسی کردوه و لێره‌دا دووباره ناکرێنه‌وه .
لێره‌دا با ئه‌وه روون بکه‌مه‌وه که تێزی «حاڵ و ھه‌وای تازه»، مه‌دلوول و مه‌به‌ستی تایبه‌ت ده‌گرێته خۆ. حاڵ و ھه‌وای تازه ته‌نیا له به‌راورد له گه‌ڵ شێعری شێوه‌کانیتری کوردی‌دا دێته نواندن که زۆرتر له ژێر کاریگه‌ری جه‌وھه‌ری جوان‌خاسی عه‌ڕه‌بیدا بووگن تا ھه‌ڵگری جه‌وھه‌ری خۆماڵی، نه «گونجاندن و به‌راوردکاری» له گه‌ڵ چه‌مکه تێئۆریکیه‌کانی شێعری ئه‌مڕۆدا.
ب) فۆڕمی «مه‌سنه‌وی» ھه‌ر له مێژه به‌شێکی ئه‌وه‌نه‌بڕاو بوه له ته‌شکی(ساختار) شێعری ھۆرامی. ئه‌م ماده شێعرییه دۆخێکی تایبه‌تی بۆ شێعر ھۆرامی ره‌خساندوه که زۆر جیاوازه له شێعری کلاسیکیتر . بۆ وێنه«به‌یت، دێڕ» له مێحوه‌ری ئاسۆیی(افقی) «قه‌سیده»و «غه‌زه‌ڵ»و فارسی و کوردی سۆرانی‌دا مانای سه‌ر به خۆی ھه‌یه، که چی له مه‌سنه‌وی ھۆرامیدا ئه‌م توخمه کاربردی خۆی له ده‌س ئه‌دا. واته به‌یته‌کان له تۆڕی سه‌رتاره‌خواری(ئه‌ستوونی، عمودی)دا، فره مانایی و فره په‌یامی درووست ده‌که‌ن و له ئاستی خۆیدا ره‌ھاتر، ئازادتر و له ھه‌مان کاتدا یه‌کانگیرتر دێته به‌رچاو له دابه‌زاندنی زمانی شێعردا. ئه‌م توخمه له عورفی تێئۆری شێعردا«ھارمۆنی» پێده‌گوترێ. ھارمۆنی له شێعری مۆدێڕنیدا ئیھتێمامێکی ئه‌وتۆی پێدراوه و یه‌کێکه له خاڵه به ھێزه‌کانی پێکھاته‌ی شێعری ھاوچه‌رخ. داکۆکی من له سه‌ر «مه‌سنه‌وی ھۆرامی» له سه‌ر ھه‌مان تۆخمه که ھۆکاری به‌دیھێنانی «ریتم»ه له پێکھاته‌ی ھۆنه‌دا، نه رواڵه‌تی نه‌ریتی و کۆنی ئه‌و فۆڕمه.
ج) له پڕۆسه‌ی مێژوویی شێعری ھۆرامیدا، بڕێ شاعێر وه‌ک «بێسارانی، 11 ک.م» و «صه‌یدی، 13 ک.م» و به تایبه‌ت «مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی، 14-13 ک.م»،-که ئه‌وانیش خۆیان سه‌ر به ره‌وتی باوی بڕگه‌ی ھورمزگان بوون(سنت معھود ھجایی ھورمزگان)، نه‌خشی «کاریزمایی»یان ھه‌بوه و شاعێرانی دواتر وه‌ک «دانای کول، زانای گشتی، راوی فازڵ و ھه‌مه‌دان و نوخبه» بۆ شێعری ئه‌وانیان روانیوه و بێ یه‌کو و دوو رێچکه‌ی شێوازی ئه‌ده‌بی و ھه‌ناسه‌ی ئه‌وانیان قۆستۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی که‌س یان که‌سانێ ئاوڕێک له مه‌نھه‌جه‌که‌یان بده‌نه‌وه. له‌وه گرینگتر ئه‌م شاعێره نوخبانه به «تابۆ»، «پیرۆز» و «بڤه» دانراون، بۆیه رێورێچکه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌وان له «فۆرم و مه‌زموونخوازی»دا وه‌ک خۆی وه‌رگیراوه. ره‌نگه ده‌گمه‌ن بن شاعێرانێک که له‌م «ھێڵه ئه‌ده‌بی»یه لایان دابێ. ھه‌ر به‌م بۆنه‌وه، نه‌که‌وتونه‌ته توخنی و که‌متر درمناسی کراون، یان ره‌نگه ھه‌ر نه‌کرا بێتن، ئه‌مه له نه‌وعی خۆیدا، خه‌سارێکی ھه‌ره مه‌زن دێته ئه‌ژمار بۆ ئه‌م جمه شێعرییه(ره‌وتی شێعری). ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بواێی شێعری ھاوچه‌رخی ھۆرامی ئێستا خۆی له ئاستێکی به‌رزتردا ده‌بینیه‌وه.
د) له روانگه‌ی نووسه‌ردا، شێعری کوردی سۆرانی به ھۆی کاریگه‌ری ھه‌ندێ پارامێتر وه‌ک به ئیستاندارد کردنی زوانی یه‌کگرتووی کوردی، حاڵه‌تێ «ھێژمونی، Hegemony، خۆزلزانی، برتری‌جویی» ھه‌بوه به سه‌ر شێوه‌کانیتری کوردی به تایبه‌ت ھۆرامیدا. له‌م گۆشه‌نیگاوه شاعێرانی ھۆرامی زوان به جێی که‌ڵکه‌ڵه‌ی شێعری ئه‌مڕۆی ھۆرامی، ورکه‌ی سۆرانی گۆتنه‌وه‌یان بووه و زۆرتر به‌و شێوه وزه‌ی خۆیان خستۆته گه‌ڕ. من شاعێرانێک ده‌ناسم که زوانی دایکیان ھۆرامییه به‌ڵام تاکه دێڕێکییان به‌م زوانه دانه‌ناوه. به‌م جۆره تا ماوه‌ێی چوار دھه له‌مه‌و پێش ئیھتێمامێک به پێداچوونه‌وه‌ی مه‌نھه‌جی شێعری ھۆرامی نه‌کراوه و ئه‌م پڕۆسه نه‌زۆک ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکیتره له خه‌ساره‌کانی پڕۆسه‌ی گۆڕانکاری بنه‌مایی شێعری ھۆرامی که ئۆباڵی ده‌که‌وێته سه‌ر ھه‌مان شاعێران.
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌م «رێ‌و رێچکه»یه‌دا و ھه‌بوونی ئه‌م ھۆکاره سه‌ره‌کیانه، ماوه‌ی چوار ده‌ھه‌یه شێعری ھۆرامی ھه‌م له «ته‌شکی لیریکا، ساخت غنایی»-سیستمی 5+5- و ھه‌م له «مه‌ژگه، ناوه‌رۆک»دا که‌وتۆته به‌ر شه‌پۆلی گۆڕانکاری سه‌رده‌میانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ھێشتا زوه که له باره‌ی ئه‌م جمه ئه‌ده‌بیه‌وه قسه بکرێت. به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ئه‌یه‌وێ بۆ یه‌که‌مجار شۆڵه‌یه‌ک بخاته سه‌ر چه‌شنی سه‌رھه‌ڵدانی قۆناخه‌کان و ده‌رخستنی ھه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان با ببێته به‌ردی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ره‌وته و ئه‌گه‌ر دوایی که‌س یان که‌سانێک بیانه‌وێ له‌م باره‌وه تۆژینه‌وه بکه‌ن لانیکه‌م بنه‌ماکانی روون کرابێته‌وه و ئاسانکاریه‌ک کرابێ بۆ ئه‌وان.
* لادان له رێسای باوی بڕگه‌یی و
و فوڕمی مه‌سنه‌وی
پێشتر ئاماژه‌مان دایه که ئه‌م ره‌وته له سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی سونه‌تی باوی ئه‌ده‌بی«سنت معھود ادبی» نه‌گۆڕ مابوویه‌وه. «عوسمان محه‌مه‌د ھۆرامی» له ژێر کاریگه‌ری «رێفۆرم»کاریی مامۆسا گۆران له ساڵی (1972 ز) بۆ یه‌که‌م جاری «ئێرو دڵی، ئاوری دڵ»ی دانا و به‌م شێوه ئه‌م ده‌قه بوو به یه‌که‌م«رێسا گورێز، ھه‌نجارشکێن»ی شێعری بڕگه‌ی ھۆرامی.
به‌ڵام له پاڵ ئه‌م رێفۆرمکاریه‌نه بڕێ پرسی تێئۆریکی-ئه‌ده‌بی بۆ به‌رده‌نگی(موخاته‌ب) شێعرمان قوت ده‌بنه‌وه که ناکرێ به سانایی چاویان لی بنوو قێنین. با سه‌ره‌تا پرسه‌کان بخه‌ینه به‌رچاو ئه‌نجا به پێی توانست له روانگه‌ی خۆمانه‌وه وڵامی لۆژیکیان بۆ بده‌ینه‌وه. پرسه‌کان ئه‌مانه‌ن:
ئایا ئه‌م »رێسا گورێزی»یه و خۆلادان له خسڵه‌ته‌کانی باوی شێعری کلاسیکی ھۆرامی وه‌ک باقی شێعره‌کانتر(کوردی سۆرانی، فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی)ئاگاھانه و له سه‌ر بنه‌مایه‌کی تێئۆریکی و جوان‌خاسی(جه‌ماڵ شناسی) تایبه‌تی ھاتۆته نواندن؟
لق و پۆکانی ئاڵترناتیڤی ئه‌م باسه بابه‌تی- تێئۆریکییه چی بووگن؟
و له کامه کتێب، بڵاڤۆکدا ھاتوونه‌ته چاپ و په‌خش کرن؟
ده‌کرێ بزانین له پڕۆسه‌ی تازه‌گه‌ریدا ته‌نیا دیدی تازه، جیاواز و ھه‌بوونی ده‌زگای یه‌کگرتنی جوان‌خاسیی سه‌رده‌میانه(دستگاه منسجم زیباشناختی) له ته‌شکوو نێوه‌رۆکدا، ده‌توانێ پێکھاته‌ی شێعری ئه‌وسا(شعر سنتی) تێک بدات و سه‌ر له نوێ بیناێی شه‌کیلتر دروست بکاته‌وه. که‌چی ئێمه له‌م تۆشه ئه‌ده‌بیه بێبه‌ش بوین.
که‌س یان که‌سانێکمان وه‌ک:«نیمایوشیج» ی فارس( 1276-1338 ک.ر»، «نازک‌الملائێکه» خانمه شاعێری ھاوچه‌رخی عه‌ره‌ب(2007-1923ز)، «نازم حێکمه‌ت» ی ترک(1963-1902ز» و مامۆستا گۆران»ی سۆرانی(1962-1904 ز) نه‌بوه که به «وته و نووسین» ھه‌یکه‌ڵی شێعری ھۆرامی تێئۆریزه و موھه‌ندێسی بکه‌ن و زه‌مینه درووست بکه‌ن بۆ «گۆڕانی بنه‌مایی» شێعر ھه‌م له «ته‌شک» و ھه‌م له «نێوه‌ڕۆک»دا.
له‌م باره‌وه ته‌نیا ده‌توانین به شێعره‌کانی «عوسمان محه‌مه‌د ھۆرامی به تایبه‌ت شێعری «ئێرودڵی، ئاوری دڵ» که له ساڵ (1972 ز) وتراوه و چند پارچه شێعریِکیتر له ساڵه‌کانی دوایی له‌م شاعێره، ئیشاره بکه‌ین که بێ گومان ئه‌وانیش له کاریگه‌ری شێعری سۆرانی و رێفۆرکاری «گۆران» بێبه‌ش نه‌بون. به‌ڵام لانیکه‌م «ئێرو دڵی» و ئه‌و شێعرانه سوودیان ئه‌مه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار توانی ته‌جروبه‌ی ھه‌نجارشکێنی ئوسلوبی بڕگه بکاته زایه‌ڵه‌ی رێفۆرم و ته‌نانه‌ت خۆشکردنی زه‌مینه بۆ قۆناغه‌کانی دوایی له شێعری ھۆرامیدا. ئه‌م پاساوه‌ش به سانایی ناتوانێ به‌رسڤێک بێت بۆ ئه‌و پرسه ئه‌ده‌بیه. چوونکای وتنی ئه‌م قسه که «فڵانی له سه‌ده‌ی فڵان، فڵان شێعری بێ وه‌زنی و قافیه‌ش گوتوه، گرێی کێشه‌که‌ی ئێمه ناکاته‌وه. زانستی‌تر ئه‌مه‌یه که بگوترێ ده‌سپێکی(مبدا) شێعری ئه‌مڕۆمان وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی جوان‌خاسی(فلسفه زیباشناختی)، یان شێوازێک(سبک) و یان وڵامێک بۆ پێگه‌یشتنی نیازه مێژوویی و ئه‌مڕۆییه‌کانی گلێرگه‌مان، که‌ی و چ جۆر بووه؟
نیمایوشیج (1276-1338 ھ.ش) وه‌ک نوێخوازه‌کانی پێش له خۆی، شێعری نوێ و ئاوانێگاردی له رێی زوانه ئوروپاییه‌کاندا به تایبه‌ت فه‌رانسه ھێنایه نێو شێعری فارسی. به‌ڵام جیاوازی نیما له گه‌ڵ ئه‌ونیتر وه‌ک: (ته‌قی ره‌فعه‌ت، جافر خامنه‌یی، خانوم که‌سمایی و لاھووتی) ئه‌وه بوو که ئه‌و به ده‌رک و شعورێکی جوانخاسانه‌ته‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی شێعردا، به ئاماده‌یی و ئه‌ره‌زاناییه‌وه ھاته مه‌یدان و سه‌ره‌نجام ھه‌یکه‌لی شێعری ھاوچه‌رخی فارسی تێئۆریزه کرد» .
له شێعر ھاوچه‌رخی کوردی سۆرانی‌دا ره‌نگه «مامۆسا گۆران»یچ ئه‌م روڵه‌ی بووبێتن. «شێخ نوری شێخ ساڵح» به‌ر له ئه‌و ده‌ستی دایه شێعری تازه. به‌ڵام وه‌ک گۆران نه‌یتوانی ببێته خاوه‌ن ده‌زگایه‌کی جوان‌خاسی یان ده‌رک به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و تێئۆرییه. که چی ھه‌ر به‌م ده‌لیله «گۆران» بوو به «باوکی تازه‌گه‌ری و نۆژه‌نی شێعری کوردی سۆرانی» و بنه‌مای ئه‌م شێعره‌ی تیۆری په‌ردازی کرد.
«گۆران» وه‌ک «نیما» له باسه تیۆریکییه‌کاندا ئه‌وه‌نده به توانست و به‌رزه‌فڕ نه‌بوو، به‌ڵام توانی جگه ده‌سبه‌ردار بوون له قه‌یدو به‌ندی عه‌روزی عه‌ره‌بی و به‌زاندنی نورمه‌کانی ئه‌م ئوسلووبه که ساڵ‌ھای ساڵ به سه‌ر شێعری کوردی سۆرانی‌دا سێبه‌ری کرد بوو، بگه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌وھه‌ری خۆماڵی شێعری ھۆرامی-که من پێشتر به حاڵ وھه‌وای تازه وه‌سفم کرد- له‌م رێگه‌دا شۆڕشێکی مۆسیقایی له حه‌وزه‌ی شێعردا به‌رپا بکات.
ئه‌م دیارده یانێ ئێھتیمامی «گۆران» به بنه‌ماکانی جوان‌خاسی شێعری ھۆرامی که من به توخمی «کرکه» نێودێرم کردوه، بۆ شاعێران و ره‌خنه‌کرانی کوردی ھۆرامی به‌ڵگه‌یه که به وه‌سواس و وردبینییه‌وه بڕواننه ئه‌م جه‌وھه‌ره و به سانایی لێی تێنه‌په‌ڕن، ده‌کرێ بینای جوانیناسی شێعری ئه‌مڕۆ له سه‌ر ئه‌م پێڕه‌وه مێعماری بکرێتن. گوتمان شێعری ھۆرامی به پێی ئه‌و خسڵه‌تانه که ئاماژه‌مان پێدا، له نۆعی خۆیدا به تایبه‌ت له فۆڕم و پێکھاته‌دا«ره‌ھاتر» ده‌نوێنرێت، بۆیه دێرتر که‌وته به‌ر شه‌پۆلی گۆڕانکاری. تیۆری زانێکی توکمه‌و ئاگا‌و ئه‌کتیڤی نیاز بووه که له ماندوویه‌تی و ئه‌زمونخوازی و موکاشفه‌ی زێھنی و لۆمه‌ی کۆنه‌په‌رستی نه‌ھه‌راسرابێ و وه‌ک ئه‌و پێشه‌نگانه که پێشتر ناوم بردن، به «گوتن و نووسین»، ته‌شکو مه‌ژگه(فۆڕم و ناوه‌ڕۆک) شێعری ئێمه‌ی تێئۆریزه بکردباێی. که‌چی ئه‌م باسه‌ش نابێ ببێته ھۆی ئه‌وه که ئێمه له واقێعه‌کان و ھه‌بوونی ھه‌ندێ ده‌ق چاو بنووقێنین، وه‌ک ئیفلیج بڕوانینه ئه‌م ره‌وته ئه‌ده‌بیه.
وێڕای درووستی ئه‌مانه شێعری ھۆرامی ئه‌گه‌رچی دێر، ماوه‌ی چوار ده‌ھه‌یه ئاھه‌نگی گۆڕانکاری له «ته‌شک»و و ھه‌ر وه‌ھا «ناوه‌ڕۆک» سازکردوه و چه‌ند قۆناغێکی کورتی بڕیوه و تا راده‌ێی بووگه‌سه خاوه‌ن «مینی ره‌وت»ی خۆی. یه‌کێک له‌و قۆناغانه، دیارده‌ی رێساشکێنی شێعری بڕگه‌یی (5+5) و کوڵو درێژ کردنی دێڕه‌کانه له ته‌شکی مه‌سنه‌ویدا و پێشتر گوتمان «ده‌ق»ه شێعری «ئێرو دڵی» بۆ یه‌که‌م جار بوو به رچه‌شکێن سیسته‌می بڕگه له شێعری ھۆرامیدا.
دانه‌ری ئه‌م ده‌قه«عوسمان محمد صالح فرج، مه‌شھوور به عوسمان محمد ھۆرامی»یه که دانیشتووی سلێمانی باشووری کوردستانه و له دایک بووی شارۆچکه‌ی «ته‌ویڵێ، Tewêlê، به‌رواری 1936ز»یه . کاک عوسمان ئیستا مامۆستای خانه نشینه. له حه‌وزه‌ی شێعردا به‌تایبه‌ت بۆ زاڕۆکان و کاری نووسیندا خاوه‌ن ئه‌زموونه، تا ئیستا چه‌ند به‌رھه‌می به دوو شێویه‌ی سۆرانی و ھۆرامی چاپ و په‌خش‌کردۆته‌وه . ساڵی (1972 ز) ژێر کاریگه‌ری شێعری ئه‌و سه‌رده‌مه شێعرێکی به ناوی«ئێرو دڵی، ئاوری دڵ» داناوه، ھه‌ر وه‌ھا که ئاماژه‌مان پێدا له‌م شێعره‌دا رێسای باوی «په‌نج په‌نج»ی له ھۆرامیدا به‌زاندوه و گه‌یشتۆته ته‌جروبه‌یه‌کی تازه بۆ شێعری ھۆرامی. پاشان له ساڵه‌کانیتر دا چه‌ند ده‌قه شێعریتری ھه‌ر به‌و ریتمه داناوه. ئه‌م شێعره بوو به به‌ردی بناغه بۆ شاعێرانی ھۆرامی له رۆژھه‌ڵات. من خۆم شاھێدم له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ئێستا له شێعری ئه‌مڕۆی ھۆرامیدا خاوه‌ن ده‌قن، باسمان له «رێساگورێزی» کاک عوسمان- وه‌ک پێشه‌نگ له‌م بواره‌دا، کردوه. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که و به‌شێک له شێعره‌کانتری. شایه‌نی ئاماژه‌یه باقی شێعره‌کانی به کامڵی له ئارشیودا مه‌وجوودن که خۆی داویه‌تی به نووسه‌ر.
*ئێرو دڵی، êrû dilî
گردَ نه‌یار و دۆسێ ماچا/دوور‌و نزیک،/سه‌رجه‌م مێژوونویسی ماچا: ئورومۆنا/ھۆرامانا/ئاریمانا/ئێره گه‌شه‌و/دڵ و گیان و گردیمانا.../شۆق و کڵپه‌و ئاته‌شگاکا/مژده‌و په‌شتاو په‌شتیمانا/گۆره‌ته‌رین نیزانییا/بانگگه‌وازه فره رۆشنه‌که‌و/ناخه پاکه‌و یه‌زدانییا،/ئایرمانا/سه‌یرانگه‌و میتراییشناسان/دڵما گه‌شا/وه‌شیمانا/سه‌رانسه‌ر تا دما ھه‌ناسه/مه‌ڵبه‌ندَ و گردَ/ھورۆچیایاو پاک و خاسان،/خونچه گه‌شه‌و ئارمانی/ھه‌ر ئاھه‌وگا و شادَمانی/ھه‌رده‌م، گه‌ش گه‌ش، گه‌شه که‌رۆ/چه‌نی رۆزگاری و دۆرانی/په‌یام یاونۆ/مژده مدَۆ/لوتکه‌و سه‌رکه‌شماتا رووگه‌و/واته‌و په‌یامی نوورانی،/جه سه‌رزه‌مینی پیرۆزۆ/په‌یاپه، په‌ی گرد جیھانی/گه‌شه‌و سه‌رچه‌مه‌و رۆشنی/بانگه‌وازا/کوڕ‌و پیرا ئورۆمۆنی/ناڵه‌شا وه‌شته‌رین سازا/ھه‌ر پا رازه شیرینه‌نه/ئه‌شقما په‌ڕاو/جه وینۆگه‌و گه‌شوینیه‌نه/چریکه‌ما به‌رزو سه‌رڤازا/به ئاواز‌و زڤانه گه‌شه‌که‌و ئاڤیستای/سرودو نه‌مریما تۆمارا/ھه‌میشه په‌ی ھه‌تا ھه‌تای/لانما وه‌شته‌رین گوڵزارا.../ئینه زادَه‌و/ئه‌شقو پیرۆز‌و یه‌زدانین/بوته‌و په‌ڕگڕو بیکوتاو/دڵه شادَه‌که‌و ھۆرامانین.
ته‌وێڵێ/10/2/1972 م
ئه‌شقی دانسقه
ئه‌ڤینو من دڵگیرا/ ئۆ گڵاوی پاکی مشۆ
چنگش جه گیانیم گیرا/ بورکان ئاسا ھور مشو...
بێپه‌روا ھه‌ر ملوونه/ په‌ی سه‌رچه‌مه‌و ئاشنایی/ که فره‌ته‌ر سه‌رکه‌رونه/ دنیام بۆ به رۆشنایی.
ئه‌ی سۆزداری بێوێنه/ سه‌راپا جه‌سته‌م وینه/ جه ناخۆ دڵنیانا/ نازاری/ دانسقه‌نی/ مه‌کینته‌رین عه‌شقه‌نی به سۆزیوی وه‌ھاری/ئی خه‌زانیه رازنه،/ به خه‌ندیوی گۆڵزاری/ ئاسۆم په‌ی ترازنه
ته‌وێڵێ: 3/9/1974
گه‌شت
ژین و گیانم/ من گه‌ره‌کما خه‌م لابه‌ری/ کسپه و ژانم/ به رۆشنایی ژێنی که‌ری/ یا ده‌س جه ده‌س/ بلمێ سه‌یرانوو که‌شا/ به بێده‌ربه‌س/ سه‌رده‌مێ ئا باخه گه‌شا/ با دووباره/
گێڵمێوه به‌ھه‌شتی به‌رین/ چا گۆڵزاره/ده‌م بنیه‌مێ چه‌مه‌ی شیرین/ ده‌س باره، ده‌ی/ ئۆخه‌ی ئوخه‌ی/ با بلمێ په‌ی/ سه‌رچه‌مه‌و سه‌یرانی بییه‌ی/ ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی!!
سلێمانی 1/2/1989 ز
یان ئه‌م شێعره:
* ئه‌ندێشه‌ی کاریگه‌ر وێڵا/دێوانه ئاسا و بێ په‌روا/پۆل پۆل شه‌یداکێ ھه‌ر گێڵا/جه کام لاوه، /کام مه‌ڵبه‌ندۆ،/جه کام زێدَ،/ده‌س په‌نه که‌رمێ./جه وه‌ش ته‌رین،/چه‌مه‌ی شیرین،/ئاوه‌و نه‌مری تا سه‌ر وه‌رمێ./په‌ی به رازه و/باو و باپیریما به‌رمێ ...
*ڕوانین بۆ ئاسۆیه‌کی رووناکتر و
ته‌جرۆبانێک تازه‌تر
ئه‌م قۆناخه سه‌ره‌کی دێته ھه‌ژمار و له راستیدا چه‌ند قۆناغیتر ده‌گرێته خۆی. که ھه‌ر کام له یه‌کتردا ده‌ھه‌یه‌ک مه‌ودای زه‌مانییان ھه‌بوه. به تێکڕا ده‌توانین بڵێین شێعری ھۆرامی دوای رێساگورێزی «ئێرو دڵی» -ھه‌ر چه‌ند ده‌قه‌شێعرمان که‌مه- نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م ره‌وته ده‌ستی پێکردوه، ھه‌رکامیش بۆن و به‌رامه‌ی شێوازی تایبه‌تی خۆیان ھه‌یه که ده‌کرێ له ئاستی خۆیاندا به ته‌جروبانێکی جیاوازتر له یه‌ک به ھه‌ژمار بێتن. له دوای «رێساگۆرێزی» ئه‌م شاعێرانه تا به ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ده‌قی داھێنانی شێعرین.
«جه‌لیل عه‌باسی(قه‌قنه‌س)، کولسووم عوسمانپوور، ره‌وف مه‌حمودپوور، په‌رویز بابایی، محه‌مه‌د ره‌شید ئه‌مینی، داوود غه‌فاری، محه‌مه‌د شه‌ریف عه‌لی‌ڕه‌مایی ، یۆسف رسول ئابادی، ھادی سپه‌نجی، مه‌نسور ره‌حمانی، موختار ھێدایه‌تی، جه‌ھانگیر مه‌حموود وه‌یسی، ئه‌حسه‌ن ره‌شیدی، مدریک که‌ریمی ، ئاشنا عه‌باسی، شایان ره‌بیعی، فه‌رید عه‌باسی، سابیر سه‌عیدی، عه‌بدوڵا حه‌بیبی، کورش ئه‌مینی، "ئه‌مین حاجی زه‌ڵمی، ئیبراھیم حاجی زه‌ڵمی و..." ، شنۆ ڕه‌حیمی، سابیر عه‌زیزی ، بێھروز محه‌مه‌دپوور ، بورھان ئه‌خته‌ر و...»
با ئه‌وه روون بکه‌مه‌وه که له‌م نووسراوه‌دا ناو که‌سانێک ھاتوه که یان خاوه‌ن ده‌فته‌ره شێعری په‌خشکراوه‌ن و یان ده‌قه‌شێعریان له گۆڤاره ئه‌ده‌بییه‌کانه چاپکراون و یان له گلێرگه ئه‌ده‌بییه‌کاندا خوێندراونه‌ته‌وه. ره‌نگه ناو که‌سانێک بن شێعریان چاپ و په‌خش نه‌کرابێته‌وه و یان نه‌خوێنرابێته‌وه، به‌ڵام له سه‌ر داواکاری من ده‌قه شێعریان ھێنابێ یان ته‌نیا ناوی ھاتوه. ره‌نگه که‌سانێکیچ بن شێعر بلِێن به‌ڵام ناویان یان نمونه شێعریان لێره‌دا نه‌ھاتبێ، یان داوامکردون نه‌یانھێناوه و یان من نه‌مزانیوه و ده‌سڕه‌سیم نه‌بوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ھیچ لارییه‌ک روو ناکاته نووسه‌ر و نابێ به تاوان بۆی. ره‌نگاه‌که‌سانێچ بن له روی زه‌وق و یان ته‌نیا بۆ سوکنای خۆی، یه‌ک دوو شێعری وتبێ، به‌ڵام له ئاستێک‌دا نه‌بن که باسیان له سه‌ر بکرێتن. با به شێوه‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ره‌وته ئه‌ده‌بییه، ئاراسته‌ی به‌رده‌نگ بکه‌ین و پاشان ئیشاره بکه‌ین به‌و ده‌قه سه‌ره‌کیانه که چاپ و بڵاوکراونه‌ته‌وه. ئه‌مه راو په‌یلواو منه بزانین ئێوه چلۆن بۆی ده‌چن.
* ھه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی ره‌وتی
شێعری ھاوچه‌رخی ھۆرامی له ده‌سپێکه‌و تا ئه‌مڕۆ
1- به پێچه‌وانه‌ی شێعری کلاسیکی ھۆرامی که خاوه‌ن فه‌لسه‌فه، شوناس و نێزامێکی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به خۆی بووه، شێعری ھاوچه‌رخ قوتاره له‌م توخمه جه‌وھه‌رییه. چوونکای بنه‌ماکانی «جوان‌خاسی»ی له لایه‌ن که‌س یان که‌سانێک له سه‌ر ده‌رک به به‌رپرسیاره‌تی گۆڕانکاریی له شێعردا، تێۆری په‌ردازی نه‌کراوه. ئه‌م ره‌وته ئه‌مێستاکه ھه‌یه له شۆێنگه‌ی کاریگه‌ری شه‌پۆله‌کانی شێعری ھاوچه‌رخی سۆرانی و بزاڤه ئه‌ده‌بیی نوێخوازییه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ھێزی ورگرتوه و سه‌ریھه‌ڵداوه و نیشتۆته گاگۆڵکی. به‌م حاڵه‌وه ئه‌م پڕۆسه له‌م «مینی قۆناغ»انه‌دا تێپه‌ڕیوه:
2- رێسا گورێزی
ئه‌م ره‌وته له ھه‌وه‌ڵی ده‌ھه‌ی (70 ی ز/ ده‌ھه‌و 50 ی ک.ر)، له رێفۆڕمکاری مامۆسا«گۆران»ی کاریگه‌ریی وه‌رگرت. ئه‌ڵبه‌ت له بواری به‌زاندنی ژماره‌ی بڕگه‌کاندا، ئه‌گینا له بواری واتاییدا ئه‌م قۆغانه نه‌یتوانی شێعری ھۆرامی به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئاوانیگارد ببات، مه‌زموونه‌کان ھه‌ر وه‌ھا له ئاستی کڵێشه‌ی باودا مایه‌وه، که وه‌ک دیارده‌یه‌کی «پارادۆکسیکاڵ، دژنوما» دێته به‌رچاو بۆ شێعری ھۆرامی. له لایه‌که‌وه«گۆران» به تیشکاوێژی قابلییه‌تی شێعری ھۆرامی ھه‌نگاوی یه‌که‌می به‌ره‌و تازه‌گه‌ری «فۆڕم و واتا»ی شێعری کوردی سۆرانی ھاوێشت، که‌چی تا ماوه‌ی له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ڕۆکی شێعری ھۆرامی له چنگ «مه‌زموون خوازی سونه‌تی باو» رزگاریی نه‌بوو. به‌ڵام شێعری رێساگورێزی و به‌زاندنی«نۆرم»ه‌کانی ئه‌و رێچکه ئه‌ده‌بییه وه‌ک به‌زاندنی ژماره‌ی بڕگه‌کان له دۆخی(5+5) و و گورێز له فۆڕمی سه‌قامگرتووی مه‌سنه‌وی، تایبه‌تمه‌ندَی ئه‌م قۆناغه‌یه که به له دایکبوونی شێعری «ئێروو دڵی» عوسمان ھۆرامی خۆی به‌ڵگه‌مه‌ندَ کرد، بۆیه ئه‌م قۆناغه به ناو«رێساگورێزی» نێودێر ده‌کرێ.
3- ته‌جرۆبه‌یه‌کی دی
سه‌ره‌تای دھه‌ی (60ی کۆچی-روجیاری)، قۆناغێکیتره بۆ گۆڕانکاری «ته‌شک و مه‌ژگه، فۆڕم و ناوه‌ڕۆک»ی شێعره‌و ھۆرامی. له‌م مه‌ودا زه‌مه‌نیه‌دا، شێعری ئێمه ده‌چێته نێو فه‌زایه‌کی جیاوازتر له رابردوو. ساڵی (1360)ی کۆچی ھه‌تاوی، جه‌لیل عه‌باسی«قه‌قنه‌س» شێعری «سزا‌و ئه‌نه نه‌یاوای، سزای تێنه‌گه‌یشتن»ی دانا که کوپله شێعرێکی «سه‌مبولیک»ه و بۆ ئه‌و مه‌ودا زه‌مه‌نییه له شێعری ھۆرامیدا ده‌توانم بڵێم: وێڕای ساکاری، شاز و جیاواز بێته ئه‌ژمار و ھه‌نگاوێکی دیکه بێ بۆ نزیک بوونه‌وه له فه‌زای «حێسی-ئیدراکی» شێعری ھاوچه‌رخی ھۆرامی و مه‌وداگرتنه له قۆناغی «رێساگورێزی»ی «ئێری دڵ». به په‌یلوای نووسه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌قه نه‌بواێی ئاھه‌نگی قۆناغه‌کانی دواییتر ساز نه‌ده‌کرا و بێگومان ئه‌و پڕۆسه ھێورتر ده‌بوویه‌وه. به وته‌ی شاعێر ئه‌م شێعره له‌و ده‌مه‌ی له رادیۆ مه‌ریواندا خوێنراوه‌ته‌وه و له گۆڤاری «اصحاب انقلاب» و «ئاوێنه»دا چاپ‌کراوه.
سزا‌و ئه‌نه نه‌یاوای، سزای تێنه‌گه‌یشتن
ژه‌ره‌ژآ وات… مه‌زانو چى
ژه‌ره‌ژه‌کآ… جه زوانیم مه‌یاوانه
دایم ماچوو:
دوورآ گندآ… وێتا نیشانه مه‌دَه‌یدآ/قاقبووه‌که‌م ره‌مزا… یانىَ/وآ شاردێوه.
به‌ڵام… به‌ڵام/مه‌یاوانه… و مه‌یا… وه‌رۆ/ئێتر ته‌قه و تفه‌نگین… و
ونآ سووره‌و ئادَیشانه/بۆ به خه‌نآ کویسانى.
دماییچ ماچا/ژه‌ره‌ژه‌کآ… وآ وه‌ره‌نه؟
مه‌یاوانه/نا داخه‌کێم… مه‌یاوانه.
مه یاومێنه/زانمآ قاقبوش/یانى نزیکآ مه‌گندێوه
به‌ڵام ئێمه/ملمآ وه‌رۆ … ئاماو جارآ/په‌یما ڕێک که‌وت… و
تاواما/ره‌فێقه په‌ل به‌سیه‌کێما/نه‌جات ده‌یمآ/که‌چى ھه‌میشه‌و زه‌مانىَ
نه‌خشه‌که‌ما/که‌وته‌ن چێرو ته‌مآ سیاو و سه‌خته و/فێڵا و تفه‌نگدارى.
ھۆز و تفه‌نگداره‌که‌یچا،/مه‌یاوۆنه… و ماچۆ… ژه‌ره‌ژ وآ وه‌رۆوه.
ئینه سه‌یرا/ھه‌میشه‌و خواى/ئه‌نه‌یاوایما په‌ى وێما بۆ زه‌ره‌ر و…
نه‌یاواینه‌و تفه‌نگدارى… و/ھۆزه‌که‌یچش په‌یش بۆ
قازانج… و… وه‌ش که‌یفى .
17/6/1360
را...
ھه‌ر ئاژه‌ڵه رێوه‌نه/زه‌مان .../زڵماته شه‌وێنه بێ به‌رایی... و /لووته‌وانه‌ش
لووره‌و وه‌رگی که‌ڵبه تێژین.
چه‌نی ...؟ /چه‌نی چکۆره ورگێڵووه/وه ئه‌رواحه‌که‌م؟
ئا... خ خ .../چی سه‌رده‌منه؟/نا .. گیانه‌که‌م
ھه‌ی ھوو .../ھه‌رسه‌رده‌مانێن ... و
... شه‌ره‌ف گه‌نان!!/چه‌نی...؟/چکۆره ورگێڵووه ئه‌رواحه‌که‌م؟
داڵانی...؟
بێتاقه‌ته‌نا:...
تاسه‌مه‌ندَیم/ئاسکآ سرکه‌و ده‌شتو کوسارى نیه‌نه/ھه‌ر سڵ که‌رۆ.
(سۆسى) نیه‌نه/په‌ى خشێوه بدۆ شه‌قه‌و باڵى و پڕۆ
پلوزگردآ کۆچه‌ره نیه‌نه/ئیلیانه‌کێش جیا بازۆ و کۆچ که‌رۆوه
تاسه‌مه‌ندَیم/ژه‌ره‌ژێوه خاڵ ڕه‌ژیه‌نه و
ئاوارآ سه‌ر کۆو عه‌شقینه../زمسان سه‌ردا..و/ئامێنه تا جه ھیلیانه‌و سینه‌یته‌نه
وه‌ش سه‌یۆوه/ئامێنه.. تا/دلىَ گه‌رماو سینه‌ى نه‌رم و وه‌شڵه‌یته‌نه
وه‌رمى وه‌شو ئه‌وه سه‌یایى بوینۆ/تکا.. تکا
وه‌روه چه‌رمآ سه‌رقه‌ڵاو عه‌شق و ئاواتیم/سه‌رو سینه‌ى نه‌رمۆڵه‌یتۆ
وه‌ش وه‌ش بووسنه‌ش/با ژه‌ره‌ژه‌ڵآ سه‌ردا به‌ردآ تاسه‌مه‌ندَیم
چى زمسانه تۆفانه‌نه/چینه‌ى وه‌یلان ته‌ره نه‌بۆ .
4- ساکاری زمان و روخسار و تێڕامان له واتای شێعر (سھل و ممتنع)
سه‌ره‌تای ده‌ھه‌ی (70ی ک.ر)، قۆناخێکیتره بۆ مه‌نھه‌جی شێعری ھۆرامی. له‌م قۆناغه‌دا خانم «کلسووم عوسمانپوور» به‌رچاوه. ئه‌م خانمه شاعێره شێعرێکی به‌ناوی«شێعرێ عالێ، شێعری جوان» داناوه. به گوته‌ی شاعێر ئه‌م کووپله شێعره نێردراوه بۆ گۆڤاره ئه‌ده‌بییه‌کان به‌ڵام له سه‌ر ھۆکاری به‌رچاونه‌رگرتنی زوانی ھۆرامی، چاپ نه‌کراوه که‌چی دوایی له ده‌فته‌ره شێعری «گرێ»دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه«شێعرێ عالێ» و ھه‌ر وه‌ھا ئه‌و کۆمه‌ڵه شێعره له دوای شێعری«سزا‌و ئه‌نه نه‌یاوای» توانی ته‌جروبه‌یێ‌تر بخاته سه‌ر خوانی شێعری ھاوچه‌رخی ھۆرامی و پێگه‌ی شێعری ئارۆی ھۆرامی له گه‌ڵ قۆناغه‌کانی پێشووی پێکه‌وه گرێدا و ببێ به ھۆکاری به‌رده‌وامی ئه‌م پڕۆسه شێعرییه(توالی و پیوستگی پروسه شعر امروز ھورامی). تا نووسینی ئه‌م وتاره ئاخرین داھێنانی ئه‌م خانمه شاعێره شێعرێکه به ناو«نه‌واتم». له تایبه‌تمه‌ندَییه‌کانی شێوازی وتنه‌وه‌ی ئه‌م شێعرانه ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به«ساکاری، ئیجاز و له ھه‌مان کاتدا فره ده‌نگی و قووڵ بوونه‌وه له واتا، گیرایی، سه‌رنجڕاکێشی و سانایی ده‌ربڕین که له نه‌ریتی شێوازشناسیدا ناسراوه به ئوسلوبی–سھل و ممتنع». له به‌ر تیشکی ئه‌م چه‌پکه تایبه‌تمه‌ندَییه‌دا بوو که فره زوو به‌رده‌نگی شێعری کوردی چوون به ھانای ئه‌م ده‌قانه‌وه و بوو به ھۆی پێشوازیکردنی ئه‌وتۆ. تایبه‌تمه‌ندَیه‌کیتر له‌م شێوازه ئه‌ده‌بیه ئه‌توانین ئاماژه بده‌ین به ته‌بایی له گه‌ڵ پێکھاته‌ی «فێرکانس»ه‌کانی جوان‌خاسی شێعری ھۆرامی که ئه‌م توخمه له ھه‌ندێ له ده‌قه‌کانیتردا نابینرێت، ئه‌م رووکرده له راده‌ی خۆیدا خاڵێکی «ئه‌رێنی و دلێنه، ایجابی و محتوایی» دێته ھه‌ژمار بۆ سه‌بک و سیاقی ئه‌م شاعێره.
شیعرێ عالێ
وه‌یلان و شۆنه و شیعرانا/شیعرێ بێ ده‌نگێ ھه‌وارا/نانێ په‌ی شه‌وه و ھه‌ژارا
بڕواتا بۆ/شیعرێ نییه‌نێ دلێ دیوانوو که‌سینه/شیعرێ ئینێ دلێ ده‌س و تاته و مننه
دلێ سووره ھه‌راڵه‌ینه/وه‌ر که‌مه‌ر و کاکه‌یمنه
وێره‌گا کۆساڵان مێوه/ئینێ لاو جوانی ئه‌دَێمۆ
که وه‌خت و بانه ناو و یانه‌و «خانینه»/بێ چێر و لیته‌و خانیوه و ناواشاوه
شیعرێ یانێ/کۆڵه چۆکڵێ من و کناچه ره‌فێقه‌کام
چه‌نی براڵوه تاڵا په‌ی براڵه‌کاما/بڕواتابۆ/ھیچ شیعرێ
ئننه‌و بێ ده‌نگی شمشاڵه‌کێ تاته‌یم/منش نه‌سۆچنێنا
شیعرێ چا وڵات‌و ئێمه/یانێ مه‌جنوونێ گوم بێی/له‌یلێ وێڵ وێڵ
گێڵا شۆنیشاره/به‌ڵام...!/نا...نا...یانێ/کۆساڵان و بنه‌و ھه‌ژگا
ته‌قه‌و کڵاشا و نه‌گێڵاوه.
***
...
کۆساڵانێ ئاواتی نه/گجار وینوو/ماره‌م بڕا/په‌ی ڕیواوه‌و و دلێ خڕا
پیچکی سۆڵ، گیواوی تاڵ/چۆپی ره‌ش و به به‌زمی «نا»
زه‌ماوننه و مننه ورپڕا...
زه‌مین
ماچا زه‌مین/مێ ده‌ورو وه‌ره‌تاویره
چن شه‌و و روێش په‌نه مشۆ/چننه ئامێنا ده‌ورتره
ھه‌ر شه‌وه‌نه و/رۆم په‌ی مه‌بۆ.
5- شێعر بۆ شێعر...
ده‌سپێکی ده‌ھه‌کانی (80 ک.ر) قۆناغێکی‌تر جیاوازتر و دانسقه‌تر له پێشوو دێته نێو رێ و ره‌وتی شێعری ئێستای ھۆرامییه‌وه. «رئوف مه‌حموودپوور» به چاپ و په‌خشکه‌ردنی دوو ده‌فته‌ره شێعر به ناوی «زه‌ِرنه‌و ئاسۆی، 1378-1377 و ورپڕای گه‌چ و ته‌خته‌ی» بوو به ھۆکاری قه‌ڵه‌وی ئه‌م جمه شێعریه. بڕێک له‌و شێعرانه سه‌رکه‌وتوو، سه‌رده‌میانه و ئاوانێگارد دێنه ھه‌ژمار. نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه له ھه‌ندێ له‌گلێرگه ئه‌ده‌بییه‌کان و یان له وتاره‌کانمدا وه‌ک ئه‌م وتاره«پێسه ناڵه‌و شێعرێ» و... باسم له سه‌ر فۆڕم و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و شێعرانه کردوه و به پێوانه‌ی ره‌خنه‌یی-گوتاری خوێندراونه‌ته‌وه و پێموابوه ئه‌م ده‌قانه ھه‌ندێکیان «سه‌رکه‌وتوو، ھارمۆنیک، جیدی و خاوه‌ن جه‌وھه‌ری ئیجابی شێعر»ن و پێموابوه شێوازی«ده‌ربڕین، په‌یڕه‌نگ، دابه‌زاندنی زوانی شێعری، نه‌خشی زه‌ینی و ھه‌ناسه‌ی ده‌ربڕین» ته‌جروبه ئامێز و ھونه‌رین و فه‌زایه‌کی «حیسی-ئیدراکی» باش ده‌گرنه خۆ. وه‌ک ئه‌م شێعرانه: «سینه‌ڕیزه»، «کارێز»، «کاروان»، «مه‌حشه‌رو عه‌شقی» ، له کۆمه‌ڵه شێعره‌و «زه‌ڕنه‌و ئاسوی و...».
*کاروان
...(با) ختووله/ بێ وره بۆ / «ده‌ربه‌ن دزڵی» و‌ر نه چڵاکیۆ/
شێعره بووسۆ. /سیاوچه‌مانه/ چه‌تره‌و سه‌روو وه‌رنگازوو کوڵما /
زه‌ڵمی... سه‌رده‌مێوه‌ن/ گه‌وره کناچێ ئی کویسانی/ باڵاش رامان/ ...
دڵش ره‌شته‌ن / به تاماوه‌و واراناوی/ گه‌وره کناچێ ئی کویسانی/ ته‌ڕش پۆشته‌ن
چه‌نی چڵێ وه‌ره‌تاوی.../ ... ئاھا... چی سه‌ره ڕانه/ وه‌رمه واران/ نه‌مامێوه ده‌سه‌نیان.
نه‌رم/ پێسه قژا شه‌مێ و / بێ ده‌نگ/ پێسه تاسێ «خانی» / ئارام، ئارام.
زه‌نگ / دڵۆپه‌ی وشک نه که‌رده.
مه‌حشه‌ر و عه‌شقی
من په‌ی شمه/تۆفانێوه/جه خورپه‌منه چه‌مه‌ڕاتا/ که‌وه پۆشته‌ر/جه شه‌پۆله‌و گوڵ وه‌نه‌وشه‌ی.
خه‌یاتخانه‌و چه‌مه‌کاتنه/نه‌شمیل نه‌شمیل/ که‌رۆ ده‌س‌دوور سیروان/
ژوونێ/په‌ی به‌رۆکه‌و شه‌وگارێوه/ کرچ و کاڵی./زرێباره/ماره بڕۆ بوغزوو برای
زریکه‌و به‌ختێ/رێکوو باڵا‌و ھۆرگێڵایۆ/جه ساواقوو وێره‌گاینه.
من/په‌ی شمه/تۆفانێوه ھه‌ناری بڵ /جه کرمۆڵی وه‌رگه‌ژانه‌و زڕباخیه‌نه
برقه‌ش/ئاڵایێنه گه‌له دزیێ/ تا ... وه‌رم./شاھۆ/وسڵوو ته‌عمیدێوه/جه زه‌مزه‌مه‌و قه‌ڵه‌میه‌نه.
ھێــی... کناچڵه چه‌م سیاولێ!!/جه دڵداری کوانتۆمیه‌نه
سوخنوو سه‌مای/کاره‌وانێ ریوایه‌تا/کامپیۆته‌ریچ،
له‌ته‌رێوه چزه فسیێ/شێعره‌کاو من که‌ردێ: ھه‌نار
په‌ی ره‌ژیایی تاسۆخێوه/ ھه‌ڵه‌بجانه‌ی/ حه‌ز کلدانێ ئۆکسیژه‌نی ھۆرفلێقیا!/تۆیچ،
زه‌لانێ سه‌رگه‌ردانی...
به‌ڵام بڕێکیان وه‌ک«ئه‌یھام»، «گه‌ردانێ تاسه‌ی»، «شیوه‌ن»، «په‌له‌قاژێ زه‌ڕنه‌و ئاسۆی» و... له بواری زوان و چه‌شنی ده‌ربڕیندا وه‌کوو ئه‌وانیتر نین و ھه‌ڵگری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن: زوان «ده‌ستکرد، قورس، تاسراو، بڕگه بڕگه و موعه‌مایی». پێکھاته‌ی زه‌ینی «پێچراوه و داخراو». مانا: «بێبه‌ش و روتۆکراو له توخمی ساکاری، ره‌وانی و سه‌میمی بوون ».
ئه‌م شێعره:
* گۆشێ وازیێ/ ھه‌زار، ھه‌زار/ چرپه‌و ده‌نگیت:
تاسۆخێوه و/ بادَه، بادَه./ که که‌وت گه‌لش
لووره و دێزی‌ی،/ گۆشێ، فڕکه‌و، دڵ، ده‌روازه‌ی
خڕ پشت کریا. و...
پێویسته بگوترێ له نیوه‌ی دوه‌می دھه‌ی (70) تا (80 ک .ر) له لای چه‌ند شاعێره‌وه... به‌تایبه‌ت «ره‌وف محموودپور و په‌رویز بابائی و...» له مه‌جه‌له کوردییه‌کاندا وه‌ک سروه، زرێبار، ئاوێنه، ئاویه‌ر و... شێعرانێک چاپ و په‌خشکراونه‌ته‌وه که بێگومان بێ ته‌ئسیر نه‌بوون له گه‌شه‌و نه‌شه‌ی شێعری ئێستای ھۆرامی. ده‌سھه‌ڵگرتن له شێعری بۆنه و ته‌وسیفی، پارێز له شێوه‌ی ده‌ربڕنی شێعری ئه‌وسا، داھێنانی بڕێک تازه‌کاری شێعری، تایبه‌تمه‌ندَی ئه‌م جۆره شێعرانه‌یه.
*جه ئاگا‌و
که‌لاره و ھۆبه‌و دڵیه‌نه
ئایر و ئه‌وینیم ھور گڕیان
ترووسکه‌و شۆڵه‌یش
په‌رده‌و شه‌وگاره‌و دووریش
ئه‌شکاوا.
6- ھه‌نووکه و به‌رده‌وامی و...
ئه‌م ره‌وته ھه‌ر وه‌ھا له (ھۆرامانی روژھه‌ڵات و ھه‌رێم) به‌رده‌وامه، چ ئه‌و شاعێرانه به ئه‌زموون و خاوه‌ن ده‌قن و پێشتر تیشکمان خسته ده‌قه‌کانیان، و چ ئه‌وانه به ته‌ئسیر له قۆناغه‌کانی ده‌ھه‌کانی پێشوو و کاریگه‌ری شێعری ده‌ورووبه‌ر سه‌ریانھه‌ڵداوه و ھاتونه‌ته گۆڕه‌پانی تاقیکاری ئه‌ده‌بی، وان له حاڵی داھێنان و ئه‌زموونگه‌رێتیدا. به گشتی ئه‌ندێشه‌مه‌ندی ھونه‌ری(تامُّل ھنری) له دنیای ده‌ور و به‌ری(ابژه‌ھا) و به رووژ کردنیان به دیدێکی نیمچه فه‌لسه‌فی و پرس ورووژاندن، به ھه‌ستکردنی وێنه خه‌یاڵیه‌کان، رووکردن له جۆراوجۆری ئه‌ده‌بی(اصل انواع ادبی) له تایبه‌تمه‌ندَی ئه‌م شێعرانه‌یه . ئه‌مه‌ش نموونه شێعری ئه‌م جمه‌یه. که به داخه‌وه لێره‌دا به ھوی نه‌بوونی مه‌جالی وتاره‌که ھه‌لی بڵاوبوونه‌وه‌ی نموونه شێعری ئه‌و شاعێرانه که ناومان بردن، ناڕه‌خسێ، چاوه‌ڕێی مه‌ودایه‌کیتر بن. به‌ڵام:
* ته‌پاڵێو شێعرێ/بۆگه‌نشا/ ھیلاکش وست سه‌ره‌زلێی
قه‌یپه‌رۆشش/ ره‌نجوو شانه‌و/ ھه‌ژاری بێ و/ تیکه‌و یانه‌و
ھه‌تیمێوی/ ته‌پاڵه‌کێ/ قولانچێوه‌ش/ گه‌رده و
قۆلانچه‌کێ/ ج ته‌پاڵێ/ خاس دا تلێ/ تا ته‌پاڵێ/ بیه تلێ
قۆلانچه‌کێ/ به‌رده سه‌رکۆ/به تلاو تلێ
جا فڕه‌ش دا ئاما خولێ/تله بیۆ پێسه تلێ
که‌وته سه‌ره‌و سه‌ره زلێ/ ناگا شیره‌و ته‌پاڵه‌کێ
زه‌مین پۆژنا/ به گوڵه ره‌نگێ/ ڤه‌ھار ئاما
ھه‌ژار ده‌سشۆ/ ئاڵایه بی و
ھه‌تیمه‌که قاره قوزی.
*من ده‌سوو دیموو شێعره‌کام، به شه‌پۆله‌و وه‌شه‌ویسی، ماڕوو
جه ھۆنراوه ته‌ژنه‌کا وارانی، یانه بینوو، ھه‌رچن مزانوو
دنیا، لیپاولیپ جه ته‌ژنه‌یی، که‌یلا...
*چه‌کوو ھۆنیام، با بۆ بارووتیش، گرإ روێو و جه نۆ به‌ی،
چه‌کوو دلێ ھۆنیام ، با ته‌قه‌و گرۆ چیاش، شێونۆ پێوه‌ره، که‌رۆ سه‌رپه‌ننام
کۆگاو قه‌آوا، با حه‌ر ده‌نگش به‌ی، حه‌ر نه‌با یۆوه، پاسنه من زیندَه و ویرم مسیۆوه.
*وه‌ھار خه‌زانشا، گۆ نه‌ماما رێزیۆ، ھه‌ورێ دێز، وه‌رش که‌رده‌ن کز، زڕ، نه‌زۆک
ره‌شحه رێویان، قه‌ڵه‌م چه‌وێڵ، عه‌شق پوویا، زه‌مین! دیویه، له‌عنه‌ت چی ھه‌وریه!
وه‌ھار خه‌زانشا.
* خه‌ڵاتوو زمسانی
قه‌رار نه‌بێ، قاڵاو، به ئاسمانوو وه‌رمه‌کام، عادَه‌ت که‌رۆ، دره‌خته‌که‌و وه‌روو یانه‌یچما
ھه‌ڕه‌شێ که‌رێ، جگه‌م که‌ڵه‌شێری و بڵبڵی و په‌پووسڵێمانه‌ی، ھیچێوته‌ر نه‌نیشۆشه‌وه ونه
ھه‌ر وه‌ره‌نه پاییز و زمسان، دره‌خته‌که‌شا وسنا و، قاڵاوه‌که‌یچ، وه‌راوه‌روو یانه‌و وه‌رمه‌کاوه
لیانیش به‌سه، ئیسه...، گردَ شه‌وێوه، قڕه ناشیرینه‌که‌و قاڵاوه‌که‌ی، چڵاکنۆمه‌ره
ئیتر، وه‌رمیچم مه‌گنۆوه پۆره.
ئه‌نجام
ئه‌م پڕۆسه ئه‌مێستاکه له لایه‌ن شاعێرانی نوێخواز وا له حاڵی به‌رده‌وامی و تاقیکاریدا، ھه‌م له باری «چه‌ندی» و ھه‌م له «چۆنیه‌ت»(کمیت و کیفیت)، یان بڵێین دۆخی «فێرکاری» و «ئه‌زموون»یه‌ت(فراگیری و ازمودن). به وته‌یه‌کی شێوازشناسانه‌تر واین له حاڵی«به‌رزه‌خ»یه‌تدا، خۆماڵیتر: «سێوس» (بوومه لێڵ، سایه روشن و یان خاکستری). ده‌کرێ باسی فه‌نی -گوتاری ئه‌م ره‌وته بخه‌ینه دواتر، با ده‌قه‌کان له داھێناندا قه‌به‌ته‌ر و قه‌ڵه‌وتر بکرێن. ئه‌و کاته ده‌لوێ تاک به تاک له سه‌ر زوان، پێکھاته و ده‌ربڕینیان به دیدی مێتێدولوژی ره‌خنه‌کاری و ھه‌وێنی شێوازشناسانه بخوێرێنه‌وه و بناسرێن به خه‌ڵکانی‌تر. ئه‌مه‌ش ئه‌رکی توکمه‌ی ره‌خنه‌ڤانه‌کانه. خاڵی به‌رچاو له‌م پڕۆسه‌دا کرانه‌وه‌ی ئاسۆیه‌که بۆ ئه‌و شاعێرانه که من به نێو شاعێری نوێ بیر(نسل نواندیش) ناوم بردون، له نێو ئه‌مانه‌دا شاھێدی شاعێرانێکی نۆ ڤیر ھه‌ین که خه‌ریکن به له‌ونێکیتر له شێعری ئه‌مڕۆی ھۆرامیدا چه‌که‌ره ده‌که‌ن. شاعێرانێک وه‌ک «داوود غه‌فاری، ئه‌حسه‌ن ره‌شیدی، عه‌بدوڵا حه‌بیبی، کورش ئه‌مینی، بێھرووز محه‌مه‌دپوور و مدریک که‌ریمی و... ». له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که «زه‌ینێکی بزاڤمه‌ند(خلاق)، چێژێکی دڵخۆشکه‌ر، دیدێکی دوا ڕۆژیانه و زوانێکی ئیدراکییان ھه‌یه، مه‌زنده ده‌کرێ، که بتوانن له فۆڕم و ناوه‌ڕۆکدا ئه‌م پرۆسه بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام. به‌ڵام به مه‌رجێک له ماندوویه‌تی، خوێندنه‌وه و داھێنان(سلوک، مکاشفه و خلاقیت) و به‌رده‌وامی نه‌ھه‌راسرێن. ئه‌مه ده‌توانێ راده‌ی وزه‌ی شێعری ئێمه له داھاتوودا نیشان بداتن.
شاعێرانی ھاوچه‌رخ ده‌بێ له ئاستی «زوان و شێوه‌ی ده‌ربڕین»دا تازه‌کاری بنوێنن، یانێ بتوانن ھونه‌رمه‌ندانه و شعورئامێز«زمان» دابه‌زێننه نێو فه‌زای«شێعر»، ئه‌مه تاکه پێناسه‌ی شێعر و جیاکه‌ره‌وه‌ی «شاعێر»ه له «شێعر نووس». له راستیدا ئێمه پێویستمان به‌م «کاره‌ساته زمان»یه ھه‌یه له شێعری ئێستای ھۆرامیدا، به واته بتوانن ده‌ق دابھێنن(سرودن) نه‌ک بسازێنن(ساختن) که ئه‌م خسڵه‌ته خۆی له ناخدا جیاکه‌ره‌وه‌ی تخووبی «شاعێر»ه و «نا شاعێر». «ره‌خنه‌ڤان»ه‌کایچ ده‌بێ به ئاگاھی له سه‌ر بنه‌مای مێتێدۆلۆژی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌قه‌کان شیته‌ڵکاری بکه‌ن. با پێکھاته‌ی ئه‌م دۆخه «سێوس، سایه رۆشن»یه بکه‌وێـته په‌راوێز و پڕۆسه‌که به‌ره‌و شاکێله‌ی نوێتر و رادیکاڵتر مێعماری بکرێ و سه‌ره‌نجام بگه‌ینه جه‌مسه‌ری درۆشاوه‌ی ئه‌ده‌بی(قوتب روشن ادبی). ئه‌گینا به‌م قڵه‌ته ده‌قانه‌وه ناتوانین له گه‌ڵ دۆخی «به‌رزه‌خ، سێوس»دا چنگاوه‌ش بین. به ھه‌ر حاڵ به‌م سامانه‌ش که ئێستا ھه‌مانه من ھه‌م خوشحاڵ و ھه‌میش گه‌ش بینم، ئه‌گه‌رچی رێگه‌ی نه‌بڕاوی زۆرترمان له پێشدایه. ھۆمێده‌ڤار ھه‌م ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین ھه‌رچی زووتر بێته ئاستی پراکتیکێت و کردار.
سه‌رچاوه‌کان:
ارین پور یحیی، از نیما تا روزگار ما، انتشارات زوار، چاپ سوم، 1379 ک.ھ، 598
اینده، نازم حیکمه‌ت سیمبولی عه‌شق و ئازادی، ل (58)، (ژ 52)، 2004 ز
بابایی په‌رویز، سروه شماره 210
رستم ایوب، ھورامان، سلیمانیه، چاپخانه ھلن، چاپ دوم، 2008م
سه‌عیدی سابیر، دفتر شعر ھه‌نگی روح، ناشر پرتو بیان، 1384 ھ.ش
گجارنامه‌ی روجیار، ش 5/8
عه‌باس مه‌نش محمد ئاشنا، کۆمه‌ڵه شێعری ئه‌مڕۆی پاوه‌و و ھورامان، تھران، انشارات سیروان، چاپ اول 1387 ھ.ش
عه‌باسی جه‌لیل، مه‌جه‌له ھه‌ڵه‌بجه شمارھ 3/4، 1999م
عه‌زیزی سابیر، ھه‌ناسه‌ی کاڵ، ناشر کانی، 1390 ک.ر
عه‌لی ره‌مایی حه‌مه شه‌ریف، حه‌وته‌وانه، مجموعه شعر، سازمان چاپ و انتشارات، 1381 ھ.ش
عوسمان محمد ھۆرامی، زرێبار، ش 17/18 خرداد ماه 1380 ھ.ش
عوسمانپور کلسووم، گرێ، په‌خشکاری کوردستانی، ھامنو ساڵه‌و 1383 ی ک.ر
عوسمانپور، زریبار، ش 3 خرداد 1377
غه‌فاری داود، زریبار ش 53/22
کدکنی شفیعی، محمد ره‌زا، موسیقی شعر، موسسه انتشارات اگاه، چاپ دوم، تھران 1369 ک.ھ
لنگرودی شمس، تاریخ تحلیلی شعر ن‌و، ج 1، نشر مرکز، تھران 1370
مه‌حمودپور رئوف، دفتر شعر زه‌ڕنه‌و ئاسۆی
مه‌حمودپور ره‌وف، زرێبار، ش 53/ 21
محه‌مه‌دپور عادل، سوزی لیریکا له ئه‌زموونی شێعری کوردی‌دا، تھران، نشر احسان، چاپ مھارت زمستان 1388 ھ.ش

نامه‌کانی جه‌لیل عه‌باسی(قه‌قنه‌س) به‌رواری (1/5/1390) و خانم کلسووم عوسمانپوور، به‌رواری (16/5/1390) بۆ نووسه‌ر
* ئه‌م وتاره وتاري په‌سه‌ندكراوي «فيستيوالي ئورومون» بووه كه له به‌رواري 29، 30 و 31 /3/ 2012 له سليماني به‌ريوه چوه و له گوواري هوراماندا چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه.
+ نوشته شده در یکشنبه بیست و هفتم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 16:49 توسط ابراهیم شمس
|